بانکی رافیدەین: 150 ملیۆن دینار وەک قەرز دەدەینە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بانکی رافیدەین رایگەیاند، بڕی 150 ملیۆن دینار وەک قەرز دەداتە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی. بە رێژەی سودی 5%.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی رافیدەینی عێراقی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بڕی 150 ملیۆن دینار قەرز بە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەدات.

ئاماژەی بەوەشداوە، قەرزەکە پزیشکی ددان و ڤێتەرنەری و دەرمانساز و خاوەن تاقیگەکانی شیکاری نەخۆشی و کۆگاکانی دەرمان و کیمیاییەکان و تەکنەلۆجیای پزیشکی و ئەوانەی لەو بوارانەی باسکران خانەنشینکراون دەیان گرێتەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، رێژەی ئەو سودەی سەر قەرزەکە 5% دەبێت و لەسەرجەم لقەکانی بانکەکە لە هەموو پارێزگاکانی عیراقدا دەدرێتە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار