سه‌رۆكی هه‌رێم: ئاماده‌ین بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ بەشێوەیەك هه‌موان براوه‌ بن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" خاڵی هه‌ره‌ گرنگ بۆ عێراق و داهاتوی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ وڵات، سه‌قامگیری و ده‌رفه‌تی گفتوگۆیه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی جیاوازییه‌كان و گه‌یشتن به‌ خاڵی هاوبه‌ش". دەشڵێت:" هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق به‌ گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌موان براوه‌ بن".

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی  سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ مارتین یێگه‌ر باڵیۆزی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ له‌ عێراق كرد و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاسته‌ڕێكردنی پرۆسه‌ی سیاسی كه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخی هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێكران.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  وتیشی: "هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق به‌ گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌موان براوه‌ بن و سه‌قامگیری و په‌یوه‌ندییه‌كی دروست له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بهێنێته‌ دی". ‌

نێچیرڤان بارزانی جه‌ختیله‌وه‌كرده‌وه‌:" خاڵی هه‌ره‌ گرنگ بۆ عێراق و داهاتوی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ وڵات، سه‌قامگیری و ده‌رفه‌تی گفتوگۆیه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی جیاوازییه‌كان و گه‌یشتن به‌ خاڵی هاوبه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دروست بچێته‌ پێشه‌وه‌ ".

لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا وێڕای خستنه‌ڕوی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌، ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ بایه‌خه‌وه‌ سه‌یری پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری له‌ عێراق ده‌كه‌ن و خوازیارن پرۆسه‌ی سیاسی هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بنێت.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار