كۆمپانیایەكی نەوت لەهەرێم: رۆژانە لە كێڵگەی شێخان 54هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنین

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکى جێبەجێکردنى کۆمپانیاى گەڵف کیستۆن پیترۆلیۆم لە کۆڕبەندى جیهانى وزە رایگهیاند:" لە کێڵگەی شێخانی هەرێمى کوردستان رۆژانە زیاتر لە 54 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت".
ئەمڕۆ دووشەممە 28ى ئادارى 2022 جۆن هاریس، سەرۆکى جێبەجێکردنى کۆمپانیاى گەڵف کیستۆن پیترۆلیۆم لە کاتی بەشداریکردنى لە پانێلێکى کۆڕبەندى جیهانى وزە كە لە شارى دوبەى ئیماراتى عەرەبی دەستیپێکرد رایگهیاند:" سامانى نەوتى لەهەرێمى کوردستان زۆرە و دەمانەوێت لە رێگەى کارکردنم ان لەهەرێمى کوردستان هاوبەشێکى گەورەی وزە بین لە ناوچەکەدا".
گەڵف کیستتۆن پیترۆلیۆم لە کێڵگەى نەوتى شێخان لە سنوورى پارێزگاى دهۆک کارى وەبەرهێنان دەکات.
سەرۆکى جێبەجێکارى کۆمپانیاى گەڵف کیستتۆن پیترۆلیۆم وتیشى:"دەمانەوێت کۆمپانیاکانى دیکە هانبدەین بۆ کارکرن لە هەرێمى کوردستان"
ئەمڕۆ شەشەمین کۆڕبەندى جیهانیی وزە لە شارى دوبەى دەستیپێکرد و زیاتر لە 124 کەسایەتى حکومى و بەڕێوەبەرى کۆمپانیاکانى بوارى وزە وەک قسەکەر و پێشکێشکارى توێژینەوە لە پانێڵەکاندا بانگهێشتکراون.
