ئەمریكا لە بودجەی ئەمساڵدا هاوكاریەكانی پێشمەرگە كەمدەكاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بودجەی پێشنیازکراوی وڵاتەکەی بۆ ساڵی 2023 358 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان و 183 ملیۆن دۆلاریش بۆ هاوکاری هەسەدە تەرخانکردووە لەكاتێكدا لەساڵی 2021 دا  510 ملیۆن دۆلاری کردبوو، بۆ هەسەدەش 200 ملیۆن دۆلاری وەك هاوكاری لە بودجەی وەزارەتی بەرگریی تەرخانكرد بوو.

ئیدارەی جۆ بایدن رۆژی دووشەممە بودجەی پێشنیازکراوی وڵاتەکەی بۆ ساڵی 2023 بڵاوکردەوە، لە بودجە پێشنیازکراوەکەدا و  بەمەبەستی مەشق و راهێنان و پڕچەککردنی ئەو هێزانەی کە رووبەڕووی داعش دەبنەوە، 358 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان و 183 ملیۆن دۆلاریش بۆ هاوکاری هەسەدە تەرخانکراوە.

ئەمریکا بۆ ساڵی 2022ش بەردەوام بووە لە هاوکاری پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق و هەسەدە، بەجۆرێک ئەمساڵ  345 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق و  155 ملیۆن دۆلاریش بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) تەرخان کردووە.

هەروەها لە ساڵی 2021 دا ئەمریکا تەنها بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و عێراق داوای 510 ملیۆن دۆلاری کردبوو، بۆ هەسەدەش 200 ملیۆن دۆلار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار