سه‌رۆكى هه‌رێم لەگەڵ ئه‌مينداری گشتی پرۆژه‌ی نيشتمانی عێراق دۆخی ناوچەكە تاوتوێدەكەن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ ئه‌مينداری گشتي پرۆژه‌ی نيشتماني عێراق كۆبوەوە دۆخی ئێستای عێراق و گرنگی بەزوویی چارەسەركردنی كێشە و ئاڵەنگارییەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عیراقیان تاوتوێكرد.

نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ‏پێشوازیى له‌ شێخ جه‌مال ئەلزارى، ئه‌مينداری گشتيى پرۆژه‌ی نيشتماني عێراقى كرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی ‏سه‌رۆكایەتیى هه‌رێمى كوردستان، له‌ کۆبوونەوەکەدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و هه‌وڵ و ئه‌نجامه‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى دانيشتنى پەرلەمانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک كۆمار و ده‌ستنيشانكردنى سه‌رۆکوه‌زيرانى ‏داهاتووى عێراق تاوتوێ کراوە.

لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگی و پێويستیی گه‌يشتنی هێز و پێكهاته‌ عێراقييه‌كان بۆ ره‌چاوكردنى ‏به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى نيشتمانى و لێكگه‌يشتن بۆ چاره‌سه‌ر و تێپه‌ڕاندنى قۆناخه‌كه‌ و ئاڵنگارییەکانی ئێستا و داهاتووى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق كرده‌وه".

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 30ی ئاداری 2022، پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆببێتەوە، كەئەمە دەكاتە جاری سێیەم بریاری كۆبونەوە بدرێت و لایەنەكان لەبەر رێككنەكەوتنی هەلبژاردنی كاندیدێك دانیشتنەكە ناكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار