ناوی قۆناغی شەشەمی زیندانیانیان و گیراوانی سیاسی کە مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت بڵاوكرایه‌وه
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم لیستی ناوی قۆناغی شەشەمی ئەو زیندانیکراو و گیراوی سیاسیانەی بڵاوكرده‌وه کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت.
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم له نوسراوێكدا بڵاویكرده‌وه: " ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (463) لە رێکەوتی 27-3-2022 تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (139) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کە هیچ موچەی تریان نییە وەک قۆناغی شەشەم، بەپێی یاسای چاکسازی وردبینی و پێداچونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، لەکاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان".
لە نوسراوەكەی وەزارەتدا ئەوەش هاتووە:" پێویسته ره‌چاوی چه‌ند خاڵێك بكرێت، له‌وانه، ئەو كه‌سانه‌ی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردوە، یان پێویستیان به شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، ئه‌وانەی لەم لیستەدا ناویان هاتوە و موچەى تریان هەیه ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی كاروبارى زیندانییە سیاسییەكان بكەن كەمنحەى زیندانى سیاسى وەرناگرن به ڵكو موچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.
