شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا مەترسییەكانی لەسەر هەرێم كۆتایی پێهاتووە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بەئۆمیكرۆن ناسرابوو مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان كۆتایی پێهاتووە.
رەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم وتیشی:» لەئێستادا زۆرینەی نەخۆشخانەكانی هەرێم كەمترین نەخۆشی تێدا ماوە كە تووشبووی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنن و گیانلەدەستدان و مەترسییەكانی ڤایرۆسەكە تەواو بووە».
هاوكات ئەوەشی روونكردەوە كە رێكخراوی تەندروستی جیهانی تائێستا هیچ هۆشدارییەكی دیكەی نەداوە لەبارەی ڤایرۆسی نوێ یان شەپۆلی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆناو شێوە گۆڕاوەكانی.

بابهتی پهیوهندیدار