یەكەم دانیشتنی دادگای عەدلی ئەوروپی لەبارەی " دەرهێنانی پەكەكە لە لیستی تیرۆر" بەرێوە دەچێت
لەساڵی 2014 دا لەسەر داوای توركیا " پەكەكە " كرایە لیستی تیرۆرەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمرۆ بۆ یەكەم جار دانیشتنی دادگا لەسەر كەیستی " دەرهێنانی پەكەكە لە لیستی تیرۆر" لە دادگای عەدلی ئەوروپی، بەرێوەدەچێت، بۆ پێداچونەوەی بەو بریارەی كەلەساڵی 2014 دا دژی پەكەكە لەلایەن توركیاوە دراوە.
ئەمرۆ بۆ یەكەم جار دانیشتنی دادگا لەسەر كەیستی " دەرهێنانی پەكەكە لە لیستی تیرۆر" لە دادگای عەدلی ئەوروپی، لەشاری لۆکسن بۆرگن بەرێوەدەچێت، بۆ پێداچونەوەی بەو بریارەی كەلەساڵی 2014 دا دژی پەكەكە لەلایەن توركیاوە دراوە.لەسەر سكاڵای ( مورات قەرەیلان و جوران كەڵكان) بریارەكە پێداچونەوەی بۆ دەكرێت.
مورات قەرەیلان و جوران كەڵكان هەر یەكەیان سەركردەی یەكەمی پارتی كرێكارانی كوردستانن كە بە پەكەكە ناسراوە. لە سكاڵاكەیاندا دەڵێن:" پەكەكە بە هەڵە خراوەتە ئەو لیستەوە".
ئەمرۆ لە دانیشتنی دادگای عەدلی ئەوروپیدا ئەو داواكارییە هەڵدەسەنگێندرێت بەپێی ئەو بەڵگانەی دەخرێنە ڕوو پێداچوونەوە بە بریارەكەی ساڵی 2014دا دەكرێت.
دانیشتنی دادگای عەدلی ئەوروپی لەسەر " دەرهێنانی پەكەكە لە لیستی تیرۆر" كاتژمێر پێنج ی ئێوارە بە كاتی كوردستان بەرێوە دەچێت.
ئەمەش لەكاتێكدا ماوەیەكە پەكەكە لە كەمپینێكدایە بۆ پشگیری " دەرهێنانی پەكەكە لە لیستی تیرۆر" بەتایبەتی لە ئەوروپا كە مپینەكە پشگیریەكی باشی بەدەست هێناوە.
لە ساڵی 2014 دا توركیا داوای كرد پەكەكە بخرێتە لیستی تیرۆرەوە و ئەمریكا داواكەی پەسەندكرد و ئەوروپایش دوای ئەو بڕیارەكەوت، بەو بیانووەی پەكەكە "چەكی هەڵگرتووە ".
