کۆمپانیای دیلۆیت نوێترین راپۆرتی خۆی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمپانیای دیلۆیت کە تایبەتە بە وردبینی لە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان نوێترین راپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە.
وەك هەموو ساڵێك ئەمساڵیش راپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ رێژەی فرۆشتنی نەوت لەهەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد:" کەمترین نرخی نەوت لە چارەکی یەکەمدا بووە کە بە 48.9 دۆلار بووە، زۆرترینیش لە سێ مانگی کۆتایی دابووە کە بە 68.4 دۆلار بووە، کۆی داهاتی نەوتی هەناردەکراو 9 ملیار دۆلار بووە، زیاتر لە 5 ملیار دۆلار خەرجیی نەوت بووە، لەو بڕە 3.115 ملیار دۆلار دراوە بە بەرهەمهێنەرانی نەوت، هەروەها بۆ گواستنەوەی 152.5 ملیۆن بەرمیل نزیکەی یەک ملیار و 305 ملیۆن دۆلار دراوە بە کرێی بۆری.
پوختەی داهاتی نەوت نزیکەی 4 ملیار دۆلار بووە، بەو پێیەش حکومەتی هەرێمی کوردستان 44٪ی داهاتی نەوتی بۆ ماوەتەوە. کەمترین داهاتی حکومەت لە چارەکی یەکەمدا بووە کە نزیکەی 843 ملیۆن دۆلار بووە و زۆرترینیش لە سێ مانگی سێیەمدا بووە کە یەک ملیار و 133 ملیۆن دۆلار بووە، بە گوێرەی راپۆرتەکەی دیلۆیت، هەرێمی کوردستان 294 ملیۆن دۆلاری لە بانکێکی لوبنانییە و تاوەکو ئێستاش گلدراوەتەوە و نەهاتووە.
