سەرۆکی هەرێم: کوردستان هەمیشە به‌ يه‌كترقبووڵكردن و لێبوردەیيی بۆ هه‌موو ‏پێكهاته‌كان دەمێنێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی ئاشووریی بابلی دەکات و رایدەگەیێنێت، "هه‌رێمى کوردستان وه‌ك هەمیشە به‌ زێد و ‏نیشتمانی پێکەوەژیان، يه‌كترقبووڵكردن و لێبوردەیيی ئایینی و نەتەوەیی بۆ هه‌موو ‏پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه".

ئەمڕۆ 31-03-2022 سەری ساڵی بابلی و ئاشووری و جەژنی ئەکیتۆیە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلی کلدان، ئاشووری و سریانی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و هەموو جیهان دەکات.

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات، له‌م جه‌ژنه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ "به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پارێزگارى له كولتوورى فره‌يى و ‏ته‌بايى له‌ كوردستان ده‌كه‌ين."‌ ‏

جەژنی ئەکیتۆ، یان جەژنی سەری ساڵی بابلی ئاشووری، دەکەوێتە یەکەمین رۆژی مانگی نیسانەوە. لەو جەژنەدا وەکو نەریتێک ساڵانە فیستیڤاڵ و چالاکیی جیاواز بەڕێوەدەچن، لە دوو ساڵی رابردوو بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆ و رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هیچ رێوڕەسمێک لە هەولێر بەڕێوەنەچوو.

ئەمساڵ لەسەر قەڵای هەولێر رێوڕەسمێک بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەو بۆنەیەوە بەڕێوەچوو. لە رێوڕەسمەکەدا بە ئاهەنگ، سەما و هەڵپەڕکێ پێشوازی لە ساڵی نوێ کرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار