وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف مه‌رج بۆ وتارى مامۆستایانى ئاینى له‌ره‌مه‌زاندا داده‌نێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یه‌ند جگه له لیژنه‌ى باڵاى بینینى مانگ هیچ که‌س بۆى نییه له‌باره‌ى دیاریکردنى یه‌که‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زان قسه بکات و چه‌ند مه‌رجێک بۆ مامۆستایانى ئاینى دیارى ده‌کات بۆ وتاره‌کانیان.
له ڕێنماییه‌کاندا وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى داوا له مامۆستایانى ئایینى ده‌کات له وتاره‌کانیان ته‌نها له‌سه‌ر بابه‌ته ڕۆحى و ئه‌خلاقى و په‌روه‌رده‌ییه‌کان بێت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه ته‌نها 10 شه‌وى کۆتایى مانگى ره‌مه‌زان ده‌رگاى مزگه‌وته‌کان له‌دواى نوێژى عیشا تا بانگى به‌یانى کراوه ده‌بێت.
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که بێجگه له خه‌تیب و پێش نوێژى مزگه‌وته‌کان هیچ که‌سێکى دیکه بۆى نییه وتار‌و چالاکى دیکه‌ى هه‌بێت.
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که "وه‌عز"ى دواى نوێژى عه‌سر ده‌بێت له 25 خوله‌ک تێپه‌ر نه‌کات و بڵندۆگى مزگه‌وت بۆ ناو مزگه‌وته‌که کارى پێ بکرێت.
