هاوپەیمانی عەزم: هەر هەوڵێک رەتدەکەینەوە هەوڵبدات دابەشبوون لەنێو کۆمەڵگەی عێراقی دروستبکات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

هاوپەیمانی عەزم دەڵێت:" هەڵوێستیان نەگۆڕە و هانی سەرجەم لایەنەکان دەدەن گفتوگۆ بکەن و بگەنە لێکتێگەیشتنی هاوبەش".. ئاماژە بەوەش دەکات، هەر هەوڵێک رەتدەکەنەوە کە هەوڵبدات دابەشبوون لەنێو کۆمەڵگەی عێراقی دروستبکات".

هاوپەیمانیی عەزم شەوی رابردوو کۆبووەوە و جەختیان لە پێویستی گفتوگۆ و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان کردەوە. لە کۆبوونەوەکەدا فالح فەییاز، سەرۆکی بزووتنەوەی عەتا و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەقدی نیشتمانی ئامادە بوون. 

بەپێی راگەیێندراوی هاوپەیمانیی عەزم، لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا کە فالح فەییاز، سەرۆکی بزووتنەوەی عەتا و جەمال زاری، ئەمینداری گشتیی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی ئامادەبوون و ئاماژە بەوە کرا کە پێویستە گفتوگۆکان بەردەوام بن بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و کۆتایهێنان بە ناکۆکییەکان.

فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبییە و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021دا سەرۆکایەتی هاوپەیمانیی عەقدی نیشتمانی کرد و 4 کورسی لە پەرلەمانی عێراق بەدەستهێنا. 

هاوپەیمانی عەزم دەڵێت، هەڵوێستیان نەگۆڕە و هانی سەرجەم لایەنەکان دەدەن گفتوگۆ بکەن و بگەنە لێکتێگەیشتنی هاوبەش؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەر هەوڵێک رەتدەکەنەوە کە هەوڵبدات دابەشبوون لەنێو کۆمەڵگەی عێراقی دروستبکات.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا خالید عوبێدی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی عەزم رایگەیاندووە، ناکۆکییەکان ئەوەیان سەلماند کە عێراق پێویستی بە پرۆژەیەکی نیشتمانییە و دەبێت دەستبکرێت بە گفتوگۆ و دانوستاندنی بونیاتنەرانە و راشکاوانە.

خالید عوبێدی وتیشی، پێویستە گفتوگۆکان ئەنجامیان هەبێت و رێچکەی پرۆسەی سیاسی راستبکەنەوە تاوەکو خزمەتی عێراقییەکان بکرێ.

هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەننا سامەرائی خاوەنی 12 کورسییە لە پەرلەمانی عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار