قایمقامی ماوەت بۆ هاوڵاتی: تەرمی یەکێک لە سێ گەنجەکەی ناو چەمی خەمەڵۆکە دۆزرایەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حەسەن

بەیانی ئەمرۆ تەرمی یەكێك لەو سێ گەنجەی یەكەم رۆژی نەورۆز لە چەمی قەشان خنكان لەلایەن تیمی مەلەوانی تەقتەقەوە دۆزرایەوە.

کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت بە بە هاوڵاتی وت:" تەرمی یەکێک لەو سێ کەسەی لە چەمی قەشان لە سنووری قەزای ماوەت خنکابوو دۆزرایەوە".

قایمقامی ماوەت ئەوەشی ئاشكرا كرد:" ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە، هەڵکەوت نوورییە و خەڵکی هەولێرە، ئەو بۆ جەژنی نەورۆز لەگەڵ ژن و كچەكەی هاتبووە سلێمانی و دوای خنکانی، لە چەمی قەشان - ماوەت تەرمەکەی دۆزرایەوە".

کامەران حەسەن، وتیشی:" تیمی مەلەوانیی تەقتەق توانیویانە گەنجەکە بدۆزنەوە. پاش دەرهێنانەوەی، تەرمەکە دەبرێتە دادپزیشکی بۆئەوەی لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکەن".

یەكەم رۆژی نەورۆز سێ گەنج بە مەبەستی وێنەگرتن دەچنە چەكی قەشان كەلەناو گەنجاندا و لەناو زۆربەی خەڵكی ئەو دەڤەرەدا بە چەمی خەمەڵۆَكە ناسراوە( بەو پێیەی ساڵانە ژمارەیەك خەڵك لەو چەمەدا دەخنكێنن و دۆزینەوەیان ئاسان نییە). سێ گەنجەمە لەو رۆژەوە تا ئێستا بێسەرو شوێنن.تەنیا بەپێی دوایسن گرتە ڤیدیۆ دەردەكەوێت لەسەر پردەكەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار