عەلی حەمە ساڵح: ماوەی حەوت ڕۆژە پارەی پێویست ئامادەیە بۆ دابەشکردنی موچە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عەلی حەمە ساڵح، رایگەیاند:" ماوەی حەوت ڕۆژە پارەی پێویست ئامادەیە بۆ دابەشکردنی موچە، بەڵام دابەش ناکرێت".
عەلی حەمە ساڵح، لە فەیسبوكی تایبەتی خۆی نوسیویەتی:" ماوەی حەوت ڕۆژە پارەی پێویست ئامادەیە بۆ دابەشکردنی موچە، بەڵام دابەش ناکرێت. کۆی داهاتیش (٤٤٧ ملیار دینار)ی زیاترە لە پارەی پێویست بۆ موچە".
لە بەشێكی دیكەی نوسینەكەیدا بەداتای وردی رونیكردۆتەوە كە پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە لەبەردەستدایە.
بۆ موچە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار پێویستە.
یەک: نەوت .. (٥٥٠ ملیۆن دۆلار)
مانگی ٢ کە ٢٨ ڕۆژ بوو، تێکڕای نرخی برمیلێک نەوتی برێنت (٩٧دۆلار) بوو، داهاتی نەوت بۆ موچە تەرخانکرا ( ٤٨٨ ملیۆن دۆلار) بوە.. مانگی (٣) تێکڕای نرخی نەوتی برێنت (١١٣.٨٧ دۆلار) بوە.. بە فرۆشتنی بە (١٠ دۆلار) کەمتر لە برێنت.. دواتر تەنیا ٤١٪ داهاتەکەشی بمێنێتەوە بەلای کەم داهاتی نەوت دەگاتە( ٥٥٠ ملیۆن دۆلار).
دوو: (٢٠٠ ملیار دینار) ی بەغدا
تائێستا هیچی خەرجنەکراوەو بۆ تەواوکردنی موچە لەم بڕە پارە ( ٧٣ ملیار دینار) پێویستە. واتە: (١٢٧ ملیار دینار) دەمێنێتەوە..
سێ: داهاتی ناوخۆ کە نزیکەی(٣٥٠ ملیار دینارە)..
بەمەش داهات (٤٧٧ ملیار دینار)ی زیاترە لە موچە..
جگە لە دابەشکردنی موچە ئیدی کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆژە خزمەتگوزاریەکانە..
درێژکردنەوەی ماوەی دابەشکردنی موچە بۆ ئەوەی لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا یەک موچە بدرێت کارێکی نارەوایە.. بە دڵنیایی دەتواندرێت تاوەکو جەژن دوو موچە بدرێت..
