ئەمریكا بۆ چارەسەركردنی قەیرانی وزە بریارێكی نوێی راگەیاند
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکانی شەڕی روسیا و ئۆکرانیا کۆشکی سپی بڕیاری خستنە بازاڕی رێژەیەکی تۆمارشکێنی نەوتی کۆگە ستراتیژییەکانی ئەمریکای راگەیاند.
برايان دیس، راوێژکاری ئابووریی کۆشکی سپی دەڵێت: "قەبارەی ئەو بڕەی دەخرێتە بازاڕەوە، پێشتر نەبووە کە رۆژی یەک ملیۆن بەرمیلە. هەروەها ماوەکەیشی پێشتر شتی لەو شێوەیە نەکراوە کە بۆ شەش مانگە".
ماوەکە بەو شێوەیە رێکخراوە و دیزاین کراوە کە وەکو پردێک بێت، پردێکی مامناوەند، مەودا بۆ ئەوەی بمانگەیێنێتە ئەو کاتەی کە پێمان وایە تێیدا بەرهەمهێنانی وزەی ئەمریکا جارێکی دیکە ئاسایی دەبێتەوە."
لەگەڵ ئەوەی کە بڕیارەکەی کۆشکی سپی هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکانی شەڕی رووسیا و ئۆکراینا لەسەر بازاڕی وزەی ئەمریکا و جیهان، بەڵام چاودێرانی بازاڕی وزە پێیانوانییە کە خستنەبازاڕی ئەو رێژەیەی نەوت، قەیرانی وزە چارەسەر بکات.
