سكاڵایەكی نوێ دژی سەڵاحەدین دەمیرتاش تۆمار دەكرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

داواکاری گشتی تورکیا دۆسیەیەکی نوێ لە دژی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوتری ھەدەپە دەکاتەوە و بە "پروپاگەندە بۆ تیرۆر" تۆمەتباری دەکات.

بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، ئەحمەد ئاڵتون، داواکاری گشتی کە یاداشتی  بۆ داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" ئامادەکردووە، لە ئێستادا دۆسیەیەکی نوێی لە دژی سەڵاحەدین دەمیرتاش کردووەتەوە.

دۆسیەکە لەلایەن داواکاری گشتی کۆماری ئەنقەرەوە پێشکەش بە 17ھەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە کراوە و دەمیرتاش-ی بە "پڕوپاگەندە بۆ رێکخراوی تیرۆر" تۆمەتبار کردووە.

لەو راپۆرتەدا کە لە ئێستادا پێشکەش بە دادگا کراوە بانگەشەی ئەوە کراوە دەمیرتاش لە 16ی تشرینی دووەمی 2013 پەیامی "بژی سەرۆک ئاپۆ"ی بڵاوکردۆتەوە، ئەوەش پڕوپاگەندەیە بۆ رێکخراوی تیرۆر.

سەبارەت بە سزادانی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، داواکاری گشتی داوای کردووە لە 1 تا 5 ساڵ سزای زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت، بەڵام تائێستا داواکارییەکە لەلایەن دادگای سزای قورسی ئەنقەرەوە قبوڵ نەکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار