تەرمی دووەم گەنج لە چەمی قەشان دۆزرایەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: " پاش نیوەرۆی ئەمرۆ تەرمی دووەمی ئەو سێ گەنجەی ناو چەمی خەمەڵۆکە لە سنوری قەزای ماوەت بێ سەروشوێن بوون دۆزرایەوە".
تەرمی دووەم، ناوی دەروون رەئوف-ە لە دایکبووی ساڵی 1995-ە" .
ئەمرۆ شەممە 2ی نیسانی 2022 هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "قائیمقامیەتی ماوەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنورەکە و بەڕێوەبەرێتیی بەرگریی شارستانی سلێمانی و تیمی فڕۆکەوانی و خۆبەخشان و کەسوکاری قوربانییەکان، ڕاسپێردراون و هەماهەنگی یەکترن بۆ دەرهێنانەوەی تەرمی ئەم ئازیزانە".
پێشتر، کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت لە لیدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" تەرمی هەڵکەوت نووری لە گۆمەکەی خوار چەمی خەمەڵوکە ناسراو بە گۆمی بەردەباز لە چەمی قەشان – ماوەت دۆزرایەوە. بەڵام بەھۆی سەختی شوێنەکەوە ناتوانن دەری بھێنن، داوای تیمی فڕۆکەوانیان کردوە بۆ ئەوەی بگەنە شوێنەکە و تەرمەکە بهێننە دەرەوە.
قایمقامی ماوەت ئەوەشی وت، "تیمی مەلەوانیی تەقتەق توانیویانە گەنجەکە بدۆزنەوە. پاش دەرهێنانەوەی، تەرمەکە دەبرێتە پزیشکی دادی سلێمانی بۆئەوەی لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکەن".
یەكەم رۆژی نەورۆز سێ گەنج بە مەبەستی وێنەگرتن دەچنە چەكی قەشان كەلەناو گەنجاندا و لەناو زۆربەی خەڵكی ئەو دەڤەرەدا بە چەمی خەمەڵۆَكە ناسراوە( بەو پێیەی ساڵانە ژمارەیەك خەڵك لەو چەمەدا دەخنكێنن و دۆزینەوەیان ئاسان نییە). سێ گەنجەمە لەو رۆژەوە تا ئێستا بێسەرو شوێنن.تەنیا بەپێی دوایسن گرتە ڤیدیۆ دەردەكەوێت لەسەر پردەكەن.
