هەپەگە: نۆ سەربازی توركیامان كوشت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە ڕایگەیاند:" هێزەکانمان لە سێ چالاکیی جیاوازدا لە ناوچەی خواکورکی باشووری کوردستان، نۆ سەربازی توركیایان كوشتووە و ئۆتۆمبێلێک و دوو سەنگەریشیان تێکشکاندووە".

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی شەڕو پێكدادانەكانی گەریلاكان و سوپای توركیا بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە:" ڕۆژی ٢٧ی ئادار هێزەکانمان بە چەکی قورس چالاکییان دژی سوپای توركیا ئەنجامدا لە گردی کەڤۆرتێ، لەو چالاکییەدا کە بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە پێگەکانی سوپای توركیا کرانە ئامانج، بەلایەنی کەمەوە دوو سەرباز كوژران و سەنگەرێکی بەتەواویی خاپوورکرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو:" ڕۆژی ٢٩ی ئازاریش سوپای توركیا لە دەوروبەری گردی لێلکان و گردی شەهید شەرڤان دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد، بە ڕێگای تەقاندنەوە چالاکییان لەدژی سوپای توركیا ئەنجامدا، لە ئەنجامدا چوار سەرباز كوژران و ئۆتۆمبێلەکەش بەتەواویی تێکشکێندرا.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا ئاماژە بەوەكراوە، ڕۆژی ٣٠ی ئازار لە گردی لێلکان دیسان هێزەکانیان بە چەکی قورس تەقەیان لە سوپای توركیا كرد، لە ئەنجامدا سێ سەرباز كوژران و سەنگەرێکیش بەتەواویی خاپوورکرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار