تەرمی هەرسێ گەنجە خنكاوەكەی ماوەت دۆزرانەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئێستا، تەرمی سێیەمی ئەو سێ گەنجەی ناو چەمی خەمەڵۆکە لە سنوری قەزای ماوەت خنكان دۆزرایەوە. لەكاتێكدا ئەمرۆ بەیانیەەكی تەرمی دووانەكەی دیكەش دۆزرانەوە و رادەستی خانەوادەكانیان كرانەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بڵاویكردەوە، تەرمی سێیەمی ئەو سێ گەنجەی كە لە چەمی خەمەڵۆکەی قەزای ماوەت خنكان دۆزرایەوە.
هاوكات هەر ئەمرۆ تەرمی دوانەی دیكەش لەلایەن تیمی مەلەوانی تەقتەقەوە دۆزرانەوە.
یەكەم رۆژی نەورۆز سێ گەنج بە مەبەستی وێنەگرتن دەچنە چەكی قەشان كەلەناو گەنجاندا و لەناو زۆربەی خەڵكی ئەو دەڤەرەدا بە چەمی خەمەڵۆَكە ناسراوە( بەو پێیەی ساڵانە ژمارەیەك خەڵك لەو چەمەدا دەخنكێنن و دۆزینەوەیان ئاسان نییە). سێ گەنجەمە لەو رۆژەوە تا ئێستا بێسەرو شوێنن.تەنیا بەپێی دواین گرتە ڤیدیۆ دەردەكەوێت لەسەر پردەكەن دوای ئەوە دیارنامێنن.
