رەمەزان دەوامی فەرمانگەكان كەمدەكاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند:" لە مانگی رەمەزاندا كاتژمێرێك کاتی دەوامی فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە و كاتژمێر 09:00 یەکەم وانە دەستپێدەکات. هاوكات هەر ئەمرۆ وەزارەتی تەندروتیش دەوامی لە فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتەكەیدا كەمكردەوە.
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا:
وێڕای پیرۆزبایی هتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم موسڵمانان، بەفەرمانی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی ڕەچاوکردنی بارودۆخی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان لە مانگی ڕەمەزاندا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە:
١/ کەمکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەران بۆ ماوەی یەک سەعات.
٢/ سەعات ٩:٠٠ی بەیانی کاتی دەستپێکردنی وانەی یەکەم دەبێت.
٣/ کەمکردنەوەی کاتی وانەکان (پراکتیکی و کردارەکی) بۆ ماوەی نیو سەعات، بۆ ئەو وانانەی دوو سەعاتی و سێ سەعاتین.
٤/ دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆ بەڕێزەکان بۆ ڕەچاوکردنی کاتی ئەو وانانەی لە کاتی ئێواراندان و دەکەوێتە کاتی بەربانگ بە شێوەیەک لەهەمو حاڵەتیکدا وانەکان (تیۆری و پراکتیکی)، نیو سەعات پێش بەربانگی ئیواران کۆتاییان پێ بێت.
