عێراق پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمدا دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عێراق سێیه‌مین وۆركشۆپی خۆیان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌برد و پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان و وردبینییه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند نمونه‌یه‌ك له گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری نه‌وت نیشاندرا.
ئەمرۆ شەممە 2ی نیسانی 2022، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق و كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عێراق سێیه‌مین وۆركشۆپی خۆیان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌برد و له‌م وۆركشۆپه‌دا، له‌باره‌ی" نمونه‌ترین به‌ڕێوه‌بردن بۆ پیشه‌سازی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی ده‌قه ده‌ستورییه‌كان" گفتوگۆ كراوه.
ئه‌م وۆركشۆپانه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌دوای بڕیاری ئه‌مدواییه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌ستیپێكردووه، به‌تایبه‌تیش كه دادگاكه بڕیاریداوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز راده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بكات.
ژماره‌یه‌ك شاره‌زایی بیانی و ناوخۆیی بواری نه‌وت و وزه و یاسای ده‌ستوریی به‌شداربوون له وۆركشۆپه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی نه‌وتدا، ئه‌مه له‌پاڵ به‌شداربوونی تیمێكی تایبه‌تمه‌ندی دیوانی چاودێری دارایی عێراق.
له‌م وۆركشۆپه‌دا گفتوگۆ كراوه له‌باره‌ی پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان و وردبینییه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند نمونه‌یه‌ك له گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری نه‌وت نیشاندراوە، تێبینی دارایی و یاسایی له‌باره‌یانه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داوا ده‌كات دۆسیه‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان بدرێته ده‌ست كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی (KROC) كه كۆمپانیایه‌كی حكومه‌تی عێراقه‌و باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌بێت.
