ئەردۆغان: ھەوڵێکی چڕ دەدەین بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگ
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند:" ھەوڵێکی چڕ دەدەین بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگی نێوان ئۆكرانیا و روسیا بەو پێیەی وڵاتەكەمان خاوەنی پەیوەندیی مێژوویی، ئابووریی، سیاسی و مرۆییە لەگەڵ ھەردوو وڵاتدا".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە نووسینگەی دۆڵمەباخچەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەگەڵ خانەوادەی شەھیدان بەربانگی کردەوە و وتارێکی پێشکێشکرد لەبارەی جەنگی ئۆكرانیا و روسیا رایگەیاند:" ئەوان ھەوڵێکی چڕ دەدەن بۆ کۆتاییھێنان بەم جەنگە، بەو پێیەی وڵاتەکەی خاوەنی پەیوەندییەکی مێژوویی، ئابووریی، سیاسیی و مرۆییە لەگەڵ ھەردوو وڵاتدا".
ئەردۆغان وتی: "جەنگی نێوان ئۆكرانیا و روسیا لە بواری وزەوە تاوەکو خۆراک، لە زۆر بواردا ھاوسەنگی بازرگانی جیھانی تێکداوە و ئێمەش ھەستمان بە کاردانەوە نەرێنییەکانی کردووە، ھیوادارین ئەم جەنگە بە زووترین کات کۆتایی بێت".
هەفتەی رابردوو وەفدی دانوستاندنکاری روسیا و ئۆكرانیا، بە نێوەندگیری تورکیا لە ئیستەنبووڵ کۆبوونەوە.
دەیڤید ئارخامیا، سەرۆکی وەفدی دانوستاندنکاری ئۆكرانیی بە میدیای وڵاتکەی وت، ئەگەرێکی زۆر هەیە کۆبوونەوەی نێوان ڤۆلۆدمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆكرانیا و و ڤیلادمیر پوتن، سەرۆکی روسیا، لە تورکیا بکرێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: "پێشتر تراژیدیای مرۆییمان لە سووریا دیت، ئێستاش ھاوشێوەکەی لە ئۆكرانیا دەبینین. ئەمە جارێکی دیکە ئەوەی نیشانداوە کە پاراستنی خاکی وڵات، پارێزگاریکردن لە ئازادی و شکۆمان، چەندە گرنگە".
