وەفدی دانوستاندنکاری ئۆكرانیی: مۆسكۆ رەزامەندی داوە لەسەر پێشنیارەكانی كیێڤ

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

سەرۆکی وەفدی دانوستاندنکاری ئۆكرانیی دەڵێت:" مۆسکۆ بەشێوەی "زارەکی" رەزامەندیی لەسەر ئەو پێشنیازانە دەربڕیوە، کە کیێڤ پێشکێشی کردوون بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوانیان.

دەیڤید ئارخامیا، سەرۆکی وەفدی دانوستاندنکاری ئۆكرانیی بە میدیای وڵاتکەی گوت، ئەگەرێکی زۆر هەیە کۆبوونەوەی نێوان ڤۆلۆدمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆكرانیا و  و ڤیلادمیر پوتن، سەرۆکی روسیا، لە تورکیا بکرێت.  

ئارخامیا وتیشی "روسیا وەڵامێکی فەرمیی لەسەر هەموو هەڵوێستەکان داوە، واتە ئەوان بە هەڵوێستی ئۆكرانیا رازین، بێجگە لە پرسی کریمیا."

بە وتەی سەرۆکی وەفدی دانوستاندنکاری ئۆكرانیی هەرچەندە هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی نووسراو نییە"، بەڵام لایەنی روسی بە "زارەکی" رەزامەندیی خۆی بە پێشنیازەکانی کیێڤ دەربڕیوە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار