بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە قەدەغەی هاتوچۆ لە شەش گوندی سنوری زاخۆ رادەگەیەندرێت
(10).jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عەزیز
بەهۆی تۆپبارانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا و بەردەوامی شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای ئەو وڵاتە، قایمقامیەتی باتیفا لە سنووری زاخۆ داوایکردووە 12 گوندی سنوورەکە چۆڵبکرێن ودەڵێت: "ِهاتۆچووکرن لەشەش گوندی قەزای باتیفا ئاسایی نیە".
فەرهاد مەحمود، قایمقامی قەزای باتیفا بە هاوڵاتی ی وت:" تەنها بۆ رۆژانی نەوروز ئاگاداری خەڵک مان کرد کەوا هاتۆچۆو بۆ12گوندی سنوری قەزایەکە نەکەن ئەوەش بۆ سەلامەتی خەڵک و گەشتیاران بەهۆی بوردوومانی تورکیا، ئێستا ئەو قەدەغەیە نەماوە".
فەرهاد مەحمود ووتیشی" لەشەش گوندی سنوری قایمقامیەی باتیفا هاتۆچووکردن ئاسایی نیە،چونکە مەترسی بوردومانکرن هەیە ".
قەزای باتیفا 74 گوندی بەسەرەوەیە، 49 گوند ئاوەدانن و 25 گوندیش بەهۆی شەڕەوە چۆڵکراون، ئەو گوندانەی چۆڵکراون، ئاسەواری شەڕ و رووبەڕوونەوە تێیاندا دەبینرێت.

بابهتی پهیوهندیدار