بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان: رۆژانە دەتوانین ژمارەیەكی زۆر كەم نەخۆش وەربگرین

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی رایگه‌یاند:" داخستنی به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كه به‌هۆی نه‌بونی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌بێت و داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ن هه‌رچی زوتره پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینبكات".
پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ته‌واوی به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان دانه‌خراون، به‌ڵام داخستنی به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌بێت و رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵی نه‌خۆش ده‌هێنرێنه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه كه هه‌ندێكیان له كاتێكی كه‌مدا له مردن رزگارده‌كرێن، هیوادارین هه‌رچی زوتره حكومه‌ت به‌ده‌م كێشه‌كانه‌وه بێت و چاره‌سه‌ریان بكات".
باسی له‌وه‌شكرد: "راكردنی خه‌ڵك بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی نه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌رناكات به‌ڵكو كێشه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه و پێویسته هه‌موان فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌ت تاوه‌كو كێشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ر بكات".
