حكومەت داوای رونكردەوە لە گۆران دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



  هاوڵاتى

سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "لە کەناڵێکی فەرمیی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە هەواڵێکی ناڕێک و ناڕاست بڵاوکرایەوە کە گوایە مووچەی مانگی 3 بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دواخراوە".

سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندبوو: "لەبەر ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارێکی سەرەکیی حکومەتە و وەزیری داراییش سەر بەو بزووتنەوەیە، چاوەڕوانی روونکردنەوەی ئەوانین بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەم هەواڵە و بە پێچەوانەوە، دواتر روونکردنەوەی پێویست لەسەر پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە و ئامادەکارییەکان و بەربەستەکانی، دەخەینەڕوو".

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانشدا هاتووە: "ئێمه‌ پێشتریش له‌ رێكکه‌وتی 14-3-2022 له‌ راگه‌یاندنی فه‌رمی وه‌زاره‌تمان بڵاومانكردووەته‌وه‌ کە هه‌ر زانیارییه‌ك سەباره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه ‌و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆمان بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ده‌ر له‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ك گوزارشت له‌ رای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ناكات و ئەو راپۆرته‌‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وە".

تاوەکو ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار