ئێران داوایەكی بەپەلە ئاراستەی ئەمریكا دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



  هاوڵاتى

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای بڕیاری بەپەلەی ئەمریکا بۆ سەرخستنی دانوستاندنەکانی ڤیەننا دەکات و دەڵێت: "ئەگەر ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی بەشدار لە دانوستاندنەکان چاوەڕوانی رێککەوتنێکی گونجاون، پێویستە زووتر بڕیاری لەسەر بدەن و نەهێڵن ئەو رێککەوتنە لەوە زیاتر دوابخرێت".

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا لەبارەی وەستاندنی دانوستاندنەکانی تایبەت بە کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان رایگەیاند: "دەبێ ئەمریکا بڕیاری سیاسی لەبارەی دانوستاندنەکانی ڤیەننا بدات و ئێران ناتوانێت بۆ هەمیشە چاوەڕوانی بڕیاری ئەمریکا بێت".

سەعید خەتیبزادە وتی:" ئەگەر ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی بەشدار لە دانوستاندنەکان چاوەڕوانی رێککەوتنێکی گونجاون، پێویستە زووتر بڕیاری لەسەر بدەن و نەهێڵن ئەو رێککەوتنە لەوە زیاتر دوابخرێت".

بە وتەی خەتیبزادە، گەڕانەوەی ئێران بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی چاوەڕێی بڕیاری سیاسیی ئەمریکا دەکات و دەبێ واشنتن ژمارەیەک کەسایەتیی ئێران بەپێی رێککەوتنی ساڵی 2015 لەنێو لیستی گەمارۆکان دەربهێنێت. 

وەزیری دەرەی ئێران سەبارەت بە ئەگەری گەمارۆی زیاتری ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکەی لە رۆژانی داهاتوودا گوتی، واشنتن زۆرجار ئەو بڕیارانەی داون و هەموو هەوڵێکی داوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئەجێندای خۆی. 

دانوستاندنەکانی ڤیەننا لە 5-3-2022ـەوە وەستاون. بە وتەی ئێنریكێ مۆرا، دانوستاندنکاری باڵای یەکێتی ئەوروپا، بەهۆی هەندێک بڕیاری سیاسی، ئەو دانوستاندنانە راگیراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار