حکومەتی لوبنان مایەپوچ بوونی راگەیاند

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

جێگری سەرۆكی حكومەتی لوبنان مایەپووچبوونی حکومەتەکەی راگەیاند و دەڵێت:"  حکومەت و بانکی ناوەندی مایەپووچبوون، بۆ چارەسەرێک دەگەڕێن کە زیانەکانی سەر خەڵک کەمبکەنەوە".

سه‌عدی شامی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان بە میدیاکانى وڵاتەکەى راگەیاند، لوبنان لە ساڵی ٢٠١٩ وە دوو چاری قەیرانێکى ئابوری قورس بووە و هەموو رێگایەکی ئابوریان بەکارهێناوە بۆ پاراستنى وڵاتەکەیان لەو قەیرانە، بەڵام دواجار ئەوەى نەیاندەویست دوچارى بن دوچارى بوون.

لە ساڵی 2019ـەوە حکومەتی لوبنان تووشی قەیرانێکی قووڵی دارایی بووە. دراوی وڵاتەکە نزیکەی 90٪ـی بەهاکەی لەدەستداوە. ئەوەش وایکردووە دۆخی دارایی خەڵکی وڵاتەکە بەردەوام بەرەو خراپتر بڕوات.

شامى ئاماژەى بەوە کردوە کە بانکی ناوەندی لوبنان مایەپووچ بووە، بەڵام جەختیکردەوە هەموو هەوڵێک دەدەن کاریگەرییە ئابوری و داراییەکانى ئەو مایەپووچبوونە کەم بکەنەوە.

جێگری سەرۆک وەزیرانى لوبنان وتیشى" هەوڵ دەدەین کاریگەرى ئەو قەیرانە لەسەر هاوڵاتیان کەمتر بێت و هەژمارەکان بەشێوەیەکى سوو دابەش بکرێن بەسەر خەڵک و کۆمپانیاو گروپەکاندا"

هەروەها جێگری سەرۆک وەزیرانى لوبنان ئەوەشى خستەڕوو کە لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتى لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەى هاوکاری وڵاتەکەى بکرێت و ئومێد هەیە بەم نزیکانە بگەنە رێککەوتن بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى ئەم مایەپووچبوونە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار