پوتن هەلوێستێك بەرامبەر هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە وەردەگرێت كە سزایان بەسەر وڵاتەكەیدا سەپاندووە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكایه‌تی روسیا رایگه‌یاندوه، ڤلادیمێر پوتن، مه‌رسومێكی تایبه‌تی به هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه واژۆكردوه كه له ئێستادا دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌یین.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵیRussia Today ، سه‌رۆكایه‌تی روسیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاندوه، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیا مه‌رسومێكی تایبه‌تی به هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه واژۆكردوه كه له ئێستادا ژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌یین.
سه‌رۆكی روسیا رێنماییه‌كانی ئه‌و مه‌رسومه‌ی به شێوه‌ی نوسراو ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردوه، تا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رسومه بكات و رێگه له به‌شێك له‌و كه‌س و هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه بگیردرێت كه له ئێستادا دژ به روسیان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی وڵاته‌كه نه‌كه‌ن.
پوتین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به مه‌رسومه‌كه‌ی ئاسته‌نگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوڵاتی وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مریكان دروستكردوه، به‌ڵام بڕیاری ئه‌وه‌شیداوه كه به‌شێك له‌و رێككه‌وتنه ستراتیژیانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی ئه‌وروپا، نه‌رویج، ئایسلاند، سویسرا و دانیمارك واژۆی كردوه، هه‌ڵیانبپه‌سێرێت.
