ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێم: لەساڵێكدا 12هەزار خێزان هەڵوەشاوەتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئامارەکانی جیابوونەوەی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە ساڵی رابردوو نزیکەی 12 هەزار هاوژین جیابوونەتەوە، زۆرترین جیابوونەوەش لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە، کە 4,767 هاوژین جیابوونەتەوە.

بەپێی ئامارەکەی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، لە سەرجەم پارێزگاکاندا ئامارەکانی جیابوونەوە، زیادیانکردووە. ئامارەکەش بەمشێوەیە:

هەولێر:

ساڵی 2020: 3،261 جیابوونەوە

ساڵی 2021: 4,043 جیابوونەوە

جیاوازی: + 782

سلێمانی

ساڵی 2020: 3,002 جیابوونەوە

ساڵی 2021: 4,767 جیابوونەوە

جیاوازی: +1,765

دهۆک

ساڵی 2020: 1,303 جیابوونەوە

ساڵی 2021: 1,796 جیابوونەوە

جیاوازی: + 493

گەرمیان - کەرکووک

ساڵی 2020: 578

ساڵی 2021: 1,093

جیاوازی: + 515

بەگوێرەی ئامارەکانی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، زۆرترین هۆکار بۆ جیابوونەوەی هاوژینەکان، دەگەڕێتەوە بۆ نەگونجان لەگەڵ یەکدی، جیاوازی تەمەن، هۆکاری نەزۆکی، داوێنپیسی و ماڵی جیا. 

بەهەمانشێوەی  جیابوونەوە، ساڵی 2021، بەراورد بە ساڵی 2020، مارەبڕین و هاوسەرگیری لە هەرێمی کوردستان، تەنیا لە گەرمیان نەبێت زیادیکردووە. کە ئامارەکە بەمشێوەیەیە:

هەولێر:

ساڵی 2020: 16,803 

ساڵی 2021: 18,964

جیاوازی: + 2,161

سلێمانی

ساڵی 2020: 15,862 مارەبڕین و هاوسەرگیری

ساڵی 2021: 20,147 مارەبڕین و هاوسەرگیری

جیاوازی: + 4,264

دهۆک

ساڵی 2020: 11,745 مارەبڕین و هاوسەرگیری

ساڵی 2021: 13,441 مارەبڕین و هاوسەرگیری

جیاوازی: + 1,696

گەرمیان - کەرکووک

ساڵی 2020: 2,519 مارەبڕین و هاوسەرگیری

ساڵی 2021: 2,285 مارەبڕین و هاوسەرگیری

جیاوازی: - 234

هەر لە ساڵی 2021دا، لە پارێزگای هەولێر، زۆرترین رێگەپێدان هەبووە بۆ هێنانی ژنی دووەم کە 73 رێپێدان بووە، لە سلێمانی حەوت رێپێدان، دهۆک 21 رێپێدان، بەڵام لە کەرکووک-گەرمیان هیچ حاڵەتێکی رێگەپێدان بە هێنانی ژنی دووەم نەبووە، کۆی گشتیی 101 رێپێدان بۆ هێنانی ژنی دووەم بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار