شاخه‌وان عه‌بدوڵا: په‌رله‌مان به‌رده‌وامه‌ له‌ چاودێریكردنی كاروباره‌كانی حكومه‌ت

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

جێگری دوه‌می سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند:" په‌رله‌مان به‌رده‌وامه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی یاسادانان و چاودێریكردنی كاروباره‌كانی حكومه‌ت".

شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دوه‌می سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند:" ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه‌ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی له‌ڕوی یاسادانان و چاودێریكردن، ئێستاش چاوه‌ڕوانی حكومه‌ت ده‌كات بۆ ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2022، چونكه‌ یاسایه‌كی گرنگه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژیانی گشتی هاوڵاتیان".

جێگری دوه‌می سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق: "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیواداره‌ له‌م قۆناغه‌ سه‌خت و هه‌ستیاره‌دا دیالۆگ و گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی نێوان كوتله‌ سیاسییه‌كان و هێزه‌ نیشتمانییه‌كان به‌رده‌وام بێت به‌مه‌به‌ستی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ قه‌یرانی سیاسی و دۆخی گه‌مارۆكان و به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسی و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان و ته‌واوكردنی مافه‌ ده‌ستورییه‌كان".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار