ئەڵمانیا 40 دیپلۆماتکاری رووسی لە وڵاتەكەی دەردەکات
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند:" "وێنەکانی بوچا دڕندەیی لە رادەبەدەر و باوەڕپێنەکراوی سەرۆکایەتی روسیا و ئەوانەی کە دوای پرۆپاگەندەکەی کەوتوون، پێشان دەدات". دەشڵێت:" بەهۆی ئەو "کۆمەڵکوژی"یەی لە شاری بوچای ئۆکرانیا رویداوە، بڕیاری داوە 40 دیپلۆماتکاری روسی لە وڵاتەکەی دەربکات".
ئەمرۆ دووشەممە، 5ی نیسانی 2022، ئانالینا بایەربووک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: " ئەو وێنانەی کە لەناوچەی بوچای ئۆکراینا لەدوای کشانەوەی هێزەکانی روسیا بینیمانن، نیازی روسیا بۆ وێرانکردن پیشاندەدەن، کە لە دەرەوەی هەموو سنوورەکانە".
بایەربووک وتیشی"ئێمە لەسەر بنەمای ئەو دڕندەییە بڕیارمان داوە بە دەرکردنی 40 دیپلوماتکاری رووسی لە ئەڵمانیا، ئەو دیپلوماتکارە رووسانە هەموو رۆژێک لە ئەڵمانیا دژ بە ئازادیمان و پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتیمان کاریان کردووە، ئەو کارکردنەی ئەوانیش هەڕەشەیە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە رێگەی ئێمەوە بە ئاسایش بگەن.
لە شاری بوچا کە دەکەوێتە نزیک کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا، هێزەکانی روسیا کشاونەتەوە، بەڵام جێدەستیان دیارە و لەسەر شەقامەکاندا دەیان تەرم کەوتوون، کە منداڵیشیان تێدایە.
