كەشناسی هەرێم: خۆڵبارین لە زۆربەی شارەكانی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" له‌سبه‌ینێوه چوارشەممە، خۆڵبارینێك زۆربەی شارەكانی هەرێم دەگرێتەوە و ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له پارێزگای هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێك كات ده‌گۆرێت بۆ نیمچه هه‌ور، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵێكی كه‌م، خێرایی با له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه:" ئه‌مڕۆ له پارێزگای سلێمانی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێك كات ده‌گۆرێت بۆ نیمچه هه‌ور، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵێكی كه‌م، له پارێزگای دهۆكیش به‌هه‌مانشێوه ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ی ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵێكی كه‌م هه‌یه".
كەشناسی هەرێم باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌مڕۆ له هه‌ردو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و پارێزگای كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، سبه‌ینێش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵ له‌هه‌ندێك كات و ناوچه‌دا.
