وەزیری تەندروستی لەبارەی كێشەی نەبونی دەرمان لەپارێزگای سلێمانی رونكرنەوە دەدات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" ئێمه‌ش ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌ین و هیوادارین وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری وه‌ڵام بداته‌وه كه هۆكار چیه پاره له‌بانكه‌كانی سلێمانی نییه، چونكه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌ژیان و دۆخی ته‌ندروستی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه، بۆیه هه‌مو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كێشه‌ی نه‌بونی ده‌رمان كێشه‌یه‌ك نییه له هه‌ولێره‌وه راگیرابێت، به‌ڵكو حكومه‌تی هه‌رێم به‌ته‌واوی پابه‌ندبونی خۆی به‌ته‌رخانكردنی پاره و پێویستیه‌كان جێبه‌جێكردوه".
سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به نه‌بونی ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی رایگه‌یاند: "هاوڵاتیانی سنوری سلێمانی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وانیش كه‌سوكاری ئێمه‌ن، وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه ناهێڵین كێشه و گرفته‌كانیان بگاته راده‌یه‌ك كه نه‌خۆش پێویستی به‌ده‌رمان بێت و ده‌ستی نه‌كه‌وێت، له‌زۆر قه‌یرانی رابردوشدا حكومه‌تی هه‌رێم هاوكار و پاڵپشتی قه‌یرانه‌كان بوه و ئه‌وه‌ش ئه‌ركی ئێمه‌یه".
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "مانگانه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا یه‌ك ملیار و 290 ملیۆن دینار و بۆ كڕینی ده‌رمان دو ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ سنوری سلێمانی خه‌رجكراوه، هه‌روه‌ها 450 ملیۆن دینار بۆ نه‌خۆشخانه‌ی دڵ له سلێمانی و 700 ملیۆن دینار بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا خه‌رجده‌كرێت كه كۆی گشتی نزیكه‌ی سێ ملیار و 900 ملیار دینار ده‌كات، جگه له موچه‌ی كارمه‌ندان و كرێی كاره‌با و خه‌رجیی سوته‌مه‌نی ئۆتۆمبێله‌كان كه ئه‌مانه‌ش به‌جیا بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت".
وتیشی، "كێشه‌ی نه‌بونی ده‌رمان په‌یوه‌سته به خه‌رج نه‌كردنی شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكانی دابینكردنی ده‌رمان، سه‌رجه‌م كاره‌كانیش به‌بێ كه‌موكوڕی هه‌ر له ته‌نده‌رین و لیستی ده‌رمانه‌كان و دروستكردنی چه‌كی پاره‌كان كه ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانن ته‌واوكراون، به‌ڵام خه‌رجكردنی پاره له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه و له‌ئه‌ستۆی بانكه‌كان".
سامان به‌رزنجی باسی له‌وه‌شكرد، لیژنه‌یه‌كی باڵا له ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی پێكهێنراوه بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ن و به‌دواداچون بۆ نه‌بونی پاره له‌بانكه‌كان بكه‌ن و رایگشتیش له‌وبابه‌ته ئاگاداربكه‌نه‌وه، چونكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی پێویستی بۆ ته‌ندروستیی سلێمانی ته‌رخان كردوه، به‌ڵام پاره له بانكه‌كان نییه تا بۆ ده‌رمان خه‌رج بكرێت، هیوادارین كۆمپانیاكانی ده‌رمان ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرن و له هاورده‌كردنی ده‌رمان بوار بده‌ن تا پاره‌ی پێویست له‌بانكه‌كان دابینده‌كرێت".
