هاوڵاتیەكی ئەڵمانی 90 ژەمە ڤاكسینی بەكارهێناوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

هاوڵاتییەکی ئەڵمانیی تەمەن 60 ساڵ، لەماوەی چەند مانگێکدا 90 ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنای لەخۆیداوە، بۆ ئەوەی كارتی ڤاكسینەكە بفرۆشێت بەو كەسانەی نایانەوێت ڤاكسین بەكاربهێنن.

ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هاوڵاتییە ئەڵمانییەی لەشاری ماگدیبۆرگی سەر بەویلایەتی ساکسۆنیا ژیاوە، لەماوەی چەند مانگێکدا 90 ژەمە ڤاکسینی دژە کۆڕۆنای لەخۆیداوە، بەڵام دواجار لەیەکێک لەناوەندەکانی خۆکوتان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی لەدوو ڕۆژی یەک لەدوای یەکدا سەردانی هەمان ناوەندی کردۆتەوە.

سەبارەت بەکاریگەرییەکانی ڤاکسینەکان لەسەر تەندروستیی کەسەکە، ئاماژە بەوەکراوە کە هێشتا کاریگەرییەکەی لەسەر دەرنەکەوتوون، بەتایبەت کە مارکەی جیاواز جیاوازی ڤاکسینی کۆڕۆنای لەخۆیداوە.
 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار