وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی: خانمێکی سزادراو لە چاکسازی ژنان بە پلەی نایاب دبلۆمی لە زمانی ئینگلیزی وەرگرت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئاشكرایكردووە كچێكی  لە چاکسازی ژنان و مناڵانی هەولێر بە پلەی نایاب و یەکەمی پەیمانگا دبلۆمی لە زمانی ئینگلیزی وەرگرتووە و دەڵێت:" ئەمە یەکەم جارە لە هەموو عێراق سزادراوێک بەو ئاست و پلەیە بڕوانامە بەدەست بهێنێت".

 

دەقی نوسینەكەی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی:...

ئەمڕۆ یەکێک لە ڕۆژە خۆشەکانی ژیانم بوو ، خانمێکی سزادراو لە چاکسازی ژنان و مناڵانی هەولێر بە پلەی نایاب و یەکەمی پەیمانگا دبلۆمی لە زمانی ئینگلیزی وەرگرت ئەمە یەکەم جارە لە هەموو عێراق سزادراوێک بەو ئاست و پلەیە بڕوانامە بەدەست بهێنێت ، خۆشبەختانە چەند ڕۆژێکی تر ئازاد ئەبێت و لە هەمان پەیمانگا دائەمەزرێت

کویستان محمد

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار