هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەمێننەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ڕایگه‌یاند:" هێزەکانی وڵاتەکەی درێژە بە مانەوەی خۆیان لە عێراق و سووریا دەدەن بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە هەوڵی هاوبەشەکانیان بۆ تێکشکاندنی یەکجاریی داعش.

دەینا ستراوڵ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە پانێڵێکی ناوەندی وڵسن بەشداریی کردبوو ئاماژەی بەوەدا، ئەو دەسەڵاتەی بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دراوە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بۆ تێکشاندنی داعشە، ئامانجی هاوبەشەکانیشیان ئەوەیە لە عێراق و سووریا رێگری لە دووبارە دروستبوونەوەی داعش بکەن. 

بە بڕوای جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لەنێوبردنی داعش ئامانجێکە کە "لە ماوەیەکی نزیکدا بەدەست نایێت." وتی، "بۆیەش ئێمەش بەردەوام دەبین لە جەختکردنەوە لەوەی کە لە هەموو سیاسەت و دۆکیۆمێنتی ستراتیجیدا پابەندی خۆمان بۆ هێشتنەوەی هێزەکانمان لە عێراق و سووریا نیشانبدەین."

لەبارەی دۆخی ناوچەکەش، دەینا ستراوڵ رایگەیاند، "ئێران سەرچاوەی سەرەکیی ناسەقامگیرییە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەروەها داعشیش هێشتا هەڕەشەیە لەسەر ناوچەکە." 

بە وتەی ستراوڵ، هێزەکانی ئەمریکا کە بۆ شەڕی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریان، بەشێوەیەکی گشتی بە بەردەوامی لەژێر هەڕەشەی ئێران و هێزە پشتیوانلێکراوەکانی ئەو وڵاتەدان.

جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمریکا هیچ سزایەک لەسەر سووریا هەڵناگرێت و هیچ لێخۆشبوونێکیشی بۆ ئەو سزایانە نابێت، گوتی "ئەمریکا پشتیوانی لە بودنیادنانەوەی سووریا ناکات، تاوەکو پڕۆسەیێکی هەڵگەڕاوە نەبێت بە ئاراستەی چارەسەری سیاسی."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار