حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی ئازار لە نیساندا دابەش دەكات

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

دابەشكردنی مووچە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە 25 هەموو مانگێك بۆ 10ی هەموو مانگێك بەبڕیاری سەرۆكی حكومەت گۆردرا و رۆژی 10ی نیسان، مووچەی مانگی ئازار دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم وەزارەت و دەستەو سەرۆكایەتییەكانی بڵاوكردەوە كە لە 10ی نیسان تا 28ی نیسان دابەش دەكرێت.

جووتار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم چەند جارێك رایگەیاندووە كە 25 هەموو مانگێك مووچە دابەش دەكەن، بەڵام ئەوە ماوەی چەند مانگێكە 10ی هەموو مانگێك مووچەی پانگی پێشتر دابەش دەكەن، واتا مووچەی مانگێك بە نادیاری ماوەتەوە.

بەپێی بەدواداچونەكانی هاوڵاتی كە لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دەستی كەوتووە كە بۆ لەمەودوا"حكومەتی هەرێم بڕیاری داوە كە 10ی هەموو مانگێك دابەشكردنی مووچە دەست پێ دەكات و ئەو 25 هەموو مانگێك نەما".

هاوكات ئەوەشی دووپاتكردەوە كە "پێش جەژنی رەمەزان تەنها مووچەی مانگی ئازار دابەش دەكرێت و 10ی ئایار مووچەی مانگی نیسان دەست پێدەكات".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار