بابەتی سەرۆك كۆمارو پارێزگاری كەركوك لای یەكێتی بڤەیەو هیچ گفتوگۆیەكی لەسەر ناكرێت

بێستون سابوراوایی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی بۆ هاوڵاتى:

3 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: ئارا ئیبراهیم

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت:" سازش لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار و پارێزگاری كەركوك لای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڤەیەو هیچ گفتوگۆیەكی لەسەر ناكرێت".

بێستون سابوراوایی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى دەشڵێت:»  ئەو مەرجانەی هەمانە بۆ برایەتی مەرجی تەعجیزی و پەكخستن نییە، مەرجەكانمان سادەن و تەنها ئەوەیە پارتی رێكبكەوێت و ئیعتراف بەوە بكات كە ئەوەی تا ئێستا بۆتە عورفێكی سیاسی لەعێراقدا، كە سەرۆكایەتی كۆمار لای كورد دەبێت و سەرۆك وەزیران بۆ شیعەیەو سەرۆكی پەرلەمان بۆ سوننەیە، لەناو ئەو عورفەدا پارتی دەبێت لەگەڵیدا بێت و ئیعترافی پێبكات كە بەبێ مەرج سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەبێت، ئیتر بۆ پۆستەكانی تر پێشتر چۆن رێكەوتووین لەگەڵ پارتی، بەڵام چ یەكێتی و چ پارتی بیرلەوە بكەینەوە پۆست نەخەینە پێش بەرژەوەندی میللەتەوە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار