توركیا دەیەوێت شنگال لە هەرێم جیا بكاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سوپای توركیا بۆ كردنەوەی دەروازەیەكی نوێ لەگەڵ حكومەتی عێراقدا بۆمامەڵەی بازرگانی دەیەوێت هێزی زیاتر بهێنێتە ناو هەرێمی كوردستانەوە و شنگال بە تەواویی لەهەرێمی كورستان داببرێت.

هەڵکەوتەی ناوچەی شەنگال و دەرووبەری دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای نەینەوا، لەهێڵی باکوورەوە تاوەکو خابوور و بادینان درێژ دەبێتەوە، لە باکوور و رۆژئاواوە نزیکەی ٣٠٠ کیلۆمەتر لەگەڵ رۆژئاوادا سنووری هەیە.

دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت بەکردنەوەی دەروازەیەکی سنووری بەناوی ئۆڤاکۆی راستەوخۆ تاوەکو بەسرە پەیوەندیی بازرگانیی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا هەبێت.

ئەو پرۆژەیە لەکۆتا خاڵی سنووریی نێوان باکووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان و باشووری کوردستان دروستدەکرێت بە کەناری ڕووباری دیجلەدا تاوەکو تەلەعەفەر و موسڵ و لەوێشەوە بۆ سامەڕا و بەغدا درێژ دەبێتەوە.

بەپێی پرۆژەکە سوپای تورکیا بۆ پاراستنی رێگای گواستنەوەی بارهەڵگرەکان و رێگاری ئاسنینەکەی شەمەندەرفەرەکان ژمارەیەک بنکەی سەربازی تاوەکو موسڵ دروست دەکات و رێگاکان دەپارێزێت.

بە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە شەنگال بە تەواوەتی لەباشووری کوردستان دادەبڕێت، چونکە دیوارێکی ئەمنی و سەربازی لەنێوان باشوور و شەنگالدا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دروست دەکرێت

چیای شەنگال لەدیوی رۆژئاوا و چیای قەزوان (عەبدولعەزیز) لە دیوی رۆژئاوا درێژکراوەی یەک هێڵن. لەشێخان و چیای شەنگال و عەفرین و ئەرمینیادا چەندین مەزارگە و ناوەندی پیرۆزیان هەیە. لە ڕووی جۆگرافیاوە شەنگال و دەورووبەری گرنگترین خاڵی پێکەوە بەستنەوەی باشوورو رۆژئاوای کوردستانە، بۆیە هەوڵێکی زۆر هەیە شەنگال بە تەواوەتی لە باشووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستانیش داببڕێت.

بەوەش پردی پەیوەندیی نێوان باشوور و رۆژئاوا ناهێڵدرێت و دوو بەشی گرنگی کوردستان بەتەواوەتی لەیەکتر دادەبڕدرێن. پەلامارەکەی داعش و بۆردومانەکان و گەمارۆکانی سەر شەنگال لەو چوارچێوەیەدان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار