ئەبوبەكر هەڵەدنی: پارتی نیەتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی هەیە

"هێمن هەورامی لە كۆبونەوەی فراكسیۆنەكان رایگەیاندووە ئەم پەرلەمانە بەم شێوەیەی ئێستا نامێنێتەوە"

3 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند:" لە كۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان هیمن هەورامی جیگری سەرۆكی پەرلەمان ئەوەی پیراگەیاندوین ئەم پەرلەمانە وەك خۆی نامێنێتەوە و بە 50 زاید یەك دەتوانین هەڵیبوەشێنینەوە". دەشڵێت:" ئەگەر ئیرادە هەبێت دەتوانرێت لەماوەی 5 رۆژ دا ئەنجومەنی كۆمسیاران كارا بكرێتەوە و یاساكەش هەموار بكرێتەوە لەلایەن لایەنەكانەوە".

ئەبوبەكر هەڵەدنی،  پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی هەلبژاردنەكەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانەوە، بە هاوڵاتی وت:" ئەگەر ئیرادە هەبێت دەتوانرێت لەماوەی 5 رۆژ دا ئەنجومەنی كۆمسیاران كارا بكرێتەوە و یاساكەش هەموار بكرێتەوە لەلایەن لایەنەكانەوە".

لەئیستادا پارتی و پێكهاتەكان لەگەڵ ئەوەدان یاسای هەلیژاردن وەك خۆی بمێنێتەوە. لایەنەكانی دیكەش دەیانەوێت یاسای هەلیژاردن هەمواربكرێتەوەو هەرێم لە یەك بازنەوە بكرێت بە 4 بازنە. پارتی و یەكیتی لە سالی 2011 یاساكەیان هەمواركردەوە و بریاری هەلبژاردیان دا.

ئەبوبەكر هەڵەدنی لەبارەی حزبەكەیەوە وتیشی:" وەك یەكگرتوو لەگەل ئەو لایەنەداین كە یاساكە هەمواربكرێتەوە و پیكهاتەكان تۆماری دەنگدانی تایبەت بە خۆیان هەبێت".

هاوكات ئەوەش ئاشكرا دەكات 13ی مانگی ئازار هەموو سەرۆك فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوە و دەڵێت:" لە كۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان هیمن هەمورامی جیگری سەرۆكی پەرلەمان، ئەوەی پیراگەیاندوین ئەم پەرلەمانە وەك خۆی نامێنێتەوە و بە 50 زاید یەك دەتوانین هەلیبوەشێنینەوە".

هەڵەدنی ئەوەشی رونكردەوە، :"پارتی هەفتەی داهاتوو بریارێكی نوێی دەبێت لەبارەی پەرلەمانی كوردستانەوە". دوپاتیكردەوە:" پێویستە هەلبژالادن لەكاتی خۆیدا بكرێت ناكرێت یاسایی هەلبژاردن بكرێتە بیانوو بۆ هیچ لایەنێك ".

خولی پێنجەم لەكۆی 111 كورسی 45 كورسی پارتییە، یانزە كورسی پێكهاتەكان، 12كورسی بزوتنەوەی گۆران، كۆمەل7كورسی، نەوی نوی 4 كورسی و 4 كورسی سەربەخۆكانن، یەكگرتوو 5، یەكێتی 21 پەرلەمانییان هەیە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان مانگی 10ی ئەمساڵی وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار