عێراق دەنگ هەڵپەساردنى ئەندامیێتیی روسیا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ نادات
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمەڵەى نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکە هەڵپەساردنى ئەندامیێتی روسیا لە ئەنجوومەنى مافى مرۆڤى سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان خرایە دەنگدانەوە، نوێنەرى عێراقیش یەکێک بوو لەو 54 وڵاتەى، دەنگدان بۆ هەڵپەساردنى ئەندامیێتی ووسیا لە ئەنجوومەنى مافى مرۆڤى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان نەدا.
لەکۆى 171 نوێنەرى وڵاتان، کە ئامادەى پرۆسەى دەنگدانەکە بوون، 93 وڵات بڕیارەکەیان پەسندکرد و 24 وڵاتیان دژ بە بڕیارەکە دەنگیان دا، لەکاتێکدا نوێنەرى 54 وڵاتى ئەندامى کۆمەڵەى نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستى بێلایەنیان هەڵبژاردن، کە عێراق یەکێک بوو لەو وڵاتانە.
ئەنجوومەنى مافى مرۆڤى سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێنەرى 171 وڵات پێكهاتووە.
بەهۆی جەنگەكەوە تائێستا ئەمریكا وەك یەكەم وڵاتی زلهێزی جیهان و زۆربەی وڵاتانی دیكەش وەك فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا....سزای جۆراوجۆر بەتایبەت سزای ئابوریان بەسەر روسیادا سەپاندووە، كە ئەمەش وەك هەنگاوێكی نوێی سزایە لەلایەن ئەمریكاوە بۆ سەر روسیا.
زیاترە لە مانگێكە بە بریارێكی تایبەتی سەرۆكی روسیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بۆ سەر خاكی ئۆكرانیا دەستپێكردووە و تائێستا بەپێی ئاماری نەتەوە یەكگرتوەكان زیاتر لە 2 ملیۆن كەس ئاوارە بون و لە وڵاتانی دیكە داوای پەنابەری دەكەن، لەكاتێكدا ژمارەیەكی زۆر خەڵك و سەربازی ئۆركانیا و روسیا لە جەنگەكەدا كوژراون و زیانیان پێگەیشتوە، ئەمە جگە لە زیانە ماددییەكان و وێرانبونی چەندین شارو گوندی ئۆكرانیا.
