سەرۆکی هەرێم بۆ بنەماڵەی هاوتا ئه‌سعه‌د: هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌متانم

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم."

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، "به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى ناواده‌ى هونه‌رمه‌ندى ناودارى كوردستان خوالێخۆشبوو، هاوتا ئه‌سعه‌دم بيست. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هونه‌رمه‌ند زياد ئه‌سعه‌دى برايان و هونه‌رمه‌ندانى كوردستان و هه‌وادارانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم."

رۆژی پێنجشەممە، 7ی نیسانی 2022 هاوتا ئەسعەد، هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر، لە شەقڵاوە کۆچی دواییکرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئەوەشی نووسیوە کە "هيواخوازم‌ خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار