كەشناسی هەرێم كۆتایی هاتنی خۆڵبارین ئاشكرا دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:" لە سبەینێ ئێوارەوە كاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین لەسەر ناوچەكانمان نامێنێت".

ئەمڕۆ هەینی 8ی نیسانی 2022، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و كەركوك ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەردەوام چالاكبونی خێرایی با و هەبونی تۆز و خۆڵ و لە سنوری پارێزگای دهۆكیش ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ هەبونی تۆز و خۆڵ و بارینی نمە باران لە كات و ناوچەی جیاجیا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.

هەروەها كەشناسی هەرێم ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لە سبەینێ ئێوارەوە كاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین لەسەر ناوچەكەمان نامێنێت.

هاوكات، سەبارەت بە كەشوهەوای  پارێزگای هەولێر و سلێمانی رونیكردوەتەوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ زیاد بونی خێرایی با لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ و هەبونی تۆز و خۆڵ و بارینی نمە باران لە كاتەكانی شەودا لە ناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای هەولێر.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار