نوێنەری دەزگای لوتکە لەیونان بۆ هاوڵاتی: لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێم تەرمی پێنج کۆچبەری دەگەڕێندرێنەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حەسەن
نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یونان ڕایگەیاند:" دوای زیاتر لە سێ مانگ و نیوو بەسەر ڕوداوی ژێر ئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران، تەرمی پێج کۆچەری کورد لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزرانەوە لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێم دەگەڕێندرێنەوە".
شێخ حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یونان ڕایگەیاند:" دوای زیاتر لە سێ مانگ و نیوو بەسەر ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی سانتۆرینی یۆنان، تەرمی پێج کۆچەری کورد بە چەند قۆناغێکی جیا جیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزرانەوە".
لە 21/12/2021 لە نزیک دوورگەی سانتۆرینی یۆنان، یەختێکی کۆچبەران نقوم بوو، ئەم پێنج كۆچبەرە لەو كاتەوە تا ئێستا بیسەرو شوێنن ببون و پرۆسەی گەران بەردەوام بووە تائێستا دۆزراونەتەوە.
شێخ حسێن حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەش کرد:"لە ساتی ڕووداوەکەوە دەزگای لوتکە هەوڵەکانی چڕکردەوە بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر سەرجەم ئەو کۆچبەرانەی لەو ڕووداوە بیسەرشوێن بوو. سەردانی ڕزگاربووانی ئەو ڕووداوەمان کرد لە ئەسینا".
جەختیشی کردەوە لەوەی، تا ئیستا تەرمی پێچ کەسیان دۆزراوەتەوە بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەرمەکان بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
ناو و تەمەنی ئەو کەسانەی تەرمەکانیان دەگەڕێتەوە کورستان..
یەکەم: جێگر ابوبکر برایم تەمەن بیست و دووساڵ
دووەم: باریز ناسح محمد تەمەن بیست و دووساڵ
سێیەم: ژاکاو محمد ئەمین تەمەن بیست و سێ ساڵ
چوارەم: سێڤدا فریاد علی تەمەن شەش ساڵ
پێنج: محمد ڕێبوار عبداڵلە تەمەن دوو ساڵ
نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان وتیشی:" تا ئێستا مەلەفی سەرجەم بێسەروشوێنبووانی ئەو ڕووداوە و سەرجەم ڕووداوەکانی ساڵانی ڕابردوو بە کراوەیی ماون بەردەوامین لە بەدواداچوون بەمەبەستی هاوکاری و کار ئاسانی بۆ کەسوکاریان".
