شەقامەكانی سلێمانی نۆژەندەكرێنەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردوەتەوە، ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 299 ملیۆن و 977هەزار و 500 دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری نۆژەنكردنەوەی هەندێک شوێنی تێكچو لە شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكانی ناو گەڕەكەكانی شاری سلێمانی لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا وتی: "رەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی 299 ملیۆن و 977 هەزار و 500 دینار لەسەر پلانی ساڵی 2022، بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكانی چەند گەڕەكێكی نێو شاری سلێمانی".

رونیشیکردوەتەوە، ئەم گوژمەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو گەڕەكانەی ناو شاری سلێمانی دەبێت و هەروەها ئاسانكاری هاتوچۆش بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان دروست دەكات.

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی حەوت بەڕێوەبەرایەتی هەیە: بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی رۆژهەڵات، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی رۆژئاوا، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی تاسڵوجە، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی بەکرەجۆ، بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان و بەڕێوەبەرایەتیی پارکی هەواری شار.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار