هێمن هەورامی: ئێمە ئامادەین بۆ دانیشتنی پەرلەمانی

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:"ێمە ئامادەین هەرکاتێک بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان بکرێت بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دەبێت بەرنامەی کاری دانیشتن بریتی بێت لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ سەرجەم ئەو پێشنیازە یاسایانەی کە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە پێشکێشکراون، بە تایبەتی پێشنیازە یاساکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی رێڕەوی پەیڕەوی و یاسایی پەرلەمانی وەربگرێت".

 جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیکرد لە‌ سپێنسه‌ر فیلدس، سه‌رۆكی به‌شی سیاسی له‌ كۆنسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان. هێمن هەورامی رایگەیاند:" له‌ دیدارێكدا دوایین پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان باسكران.

هێمن هەورامی، لەبارەی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانەوە دەڵێت: "جەختمان لەوە کردەوە  کە ئێمە ئامادەین هەرکاتێک بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان بکرێت بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دەبێت بەرنامەی کاری دانیشتن بریتی بێت لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ سەرجەم ئەو پێشنیازە یاسایانەی کە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە پێشکێشکراون، بە تایبەتی پێشنیازە یاساکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی رێڕەوی پەیڕەوی و یاسایی پەرلەمانی وەربگرێت، هەروەها کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، پڕکردنەوەی جێگەی دوو کۆمیسیار، سەرجەم ئەوبابەت و یاداشت و راپۆرتانەی پەیوەستن بە دۆخی دارایی و کاری پەرلەمانی".

جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەکردووە، جەختمان لەوەکردەوە کە دەبێت ماف و نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان پارێزراو بن و خواستی پێکهاتەکان لە فراکسیۆنە جیاجیاکانیان لە پەرلەمان و دامەزراوە سیاسی، ئایینی، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دەستەبژێری پێکهاتەکان و جەماوەرەکەیان لەسەر شێوە و جۆر و کورسیەکانیان لە لایەن خۆیانەوە بڕیاری لێبدرێت و هیچ حیزب و لایەن و فراکسیۆنێکی دیکە شێوەیەکی دیاریکراو لە دەرەوەی خواستی پێکهاتەکان بەسەردا نەسپێنێت و داوامان کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاودێر و هاوکاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بن.

پێنج لایەن داوای هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەکەن و گرفتە سەرەکییەکەش هەر ئەوەیە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری دەڵێن، دەبێت یەک بازنەی هەڵبژاردن بکرێتە فرەبازنە و دەستکاریی پێکهاتەی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانیش بکرێت. لە وەڵامی رێکنەکەوتنی پارتی و ئەو لایەنانە، بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بەپێی رێککەوتنی سەرۆکی فراکسیۆنەکان، نابێت پارتی باسی زۆرینە و کەمینە بکات، چونکە هەڵبژاردن پرسێکە، رەهەندی نیشتمانیی هەیە.

لە کاتێکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسومی سەرۆکایەتی 1ی تشرینی یەکەمی 2022ی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکردووە، بەڵام ناکۆکیی لایەنە سیاسییەکان و کارانەکردنەوەی کۆمیسیۆن وایانکردووە، ئەگەر رێکیشبکەون، کۆمیسیۆن بەهۆی پێویستیی بە لانیکەم شەش مانگ دەرفەت، نەتوانێت لە کاتی دیاریکراودا هەڵبژاردن بەڕێوەببات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار