وەزارەتى نەوتى عێراق: لەگەڵ هەرێمى کوردستان گفتوگۆ لەسەر میکانیزم و پێوەرى نوێ دەکەین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند:"  لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان گفتوگۆ دەکەن بۆ رێککەوتن لەبارەى میکانیزم و پێوەرى نوێ بۆ بەڕێوەبردنی دۆسییەی پیشەسازیى نەوت لە هەرێمى کوردستان لە پێناو "هێنانەکایەى زۆرترین سوود و داهاتى دارایی بۆ خزمەتکردنى بەرژەوەندیی گشتى کە رۆڵى لە بەهێزکردن و پاڵپشتى ئابوورى نيشتمانى و پیشەسازیى نەوت هەبێت". 

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 11-4-2022 راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، کۆبوونەوە لەنێوان بەرپرسانى ئەو وەزارەتە و وەفدێكی باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدرێت بۆ تاوتوێکردنى جێبەجێکردنی رێوشوێنەکان دوای بڕیارى دادگاى فیدراڵیی عێراق لەبارەى دۆسێیەى نەوتى هەرێمى کوردستان.

وەزارەتى نەوتی عێراق ئاماژەى بەوەداوە کە لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان گفتوگۆ دەکەن بۆ رێککەوتن لەبارەى میکانیزم و پێوەرى نوێ بۆ بەڕێوەبردنی دۆسییەی پیشەسازیى نەوت لە هەرێمى کوردستان لە پێناو "هێنانەکایەى زۆرترین سوود و داهاتى دارایی بۆ خزمەتکردنى بەرژەوەندیی گشتى کە رۆڵى لە بەهێزکردن و پاڵپشتى ئابوورى نيشتمانى و پیشەسازیى نەوت هەبێت". 

لە 15ى شوباتى 2022، دادگەی باڵاى فیدراڵیی عێراق یاسای نەوت و گازى ساڵى 2007ى هەرێمى کوردستانى بە نادەستووری لەقەڵەمدا و داوایکرد بەرهەمەکانى نەوتى رادەستى بەغدا بکرێت.

ئەو بڕیارە لەلایەن سەرۆکایەتییەکانی هەرێمى کوردستانەوە رەتکرایەوە و ئاماژەیان بەوە کرد کە هەموو رێوشوێنێکى یاسایی و دەستووری دەگرنەبەر بۆ پاراستنى سەرجەم گرێبەستەکانى نەوت و گازى سرووشتى.​​​​​​​

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار