پەرلەمانتارێك: هەوڵی راگرتنی كارەكانی كۆمپانیای كار دەدەین
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات کۆمپانیای کار کۆمپانیایەکی گەندەڵکراوە و لەلایەن چەند کەسایەتییەکی سیاسییەوە پشتیوانیی دەکرێت بۆئەوەی لە سەرجەم پارێزگاکاندا دەست بەسەر داهاتەکانی دەوڵەت و پڕۆژەکانی بواری وەبەرهێناندا بگرێت.
محەمەد بەلداوی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کۆمپانیای کار کۆمپانیایەکی گەندەڵکراوە و لەلایەن چەند کەسایەتییەکی سیاسییەوە پشتیوانیی دەکرێت بۆئەوەی لە سەرجەم پارێزگاکاندا دەست بەسەر داهاتەکانی دەوڵەت و پڕۆژەکانی بواری وەبەرهێناندا بگرێت.
جەختیشی کردۆتەوە لە کۆمپانیای کار شارەزاییەکی زۆری لەبواری گەندەڵییکردندا هەیە و بەشێکە لە سیستەمی گەندەڵیی لە سەرجەم ئەو پڕۆژانەی بەدەستیهێناون.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرایکردووە کە جوڵەیەک هەیە لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی نوینەرانەوە بۆئەوەی واژۆی پێویست بۆ راگرتنی کارکردنی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و ئاشکراکردنی گەندەڵییەکانی کۆبکرێتەوە، دڵنیاییشیداوە لەوەی کە هەموو پەڕلەمانتاران دژ بەو کۆمپانیایە هان دەدەن کە دەستی بەسەر چەندین پڕۆژەی نەوتیی و وزە و کارەبادا گرتووە.
