ماکرۆن: فەرەنسایەکمان ناوێت موسڵمان و جووەکان لە پەیڕەوکردنی ئایینەکانیان رێگری بکات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆك كۆماری ئێستای فەرەنسا و كاندیدی ئەم خولەی سەرۆكایەتی دەڵێت:" فەرەنسایەکم دەوێت کە بە تووندی دژی جوداخوازە موسڵمانەکان شەڕ بکات، بەڵام فەرەنسایەک بێت کە لەڕێگەی سێکولارییەوە رێگە بە هەموو کەسێک بدات، باوەڕدار و بێباوەڕ رێوڕەسمی خۆیان بکەن. فەرەنسایەکمان ناوێت موسڵمان و جووەکان لە پەیڕەوکردنی ئایینەکانیان، رێگری بکات؛".

ئیمانوێل ماکرۆن، كاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا رایگەیاند: "فەرەنسایەکم دەوێت کە بە تووندی دژی جوداخوازە موسڵمانەکان شەڕ بکات، بەڵام فەرەنسایەک بێت کە لەڕێگەی سێکولارییەوە رێگە بە هەموو کەسێک بدات، باوەڕدار و بێباوەڕ رێوڕەسمی خۆیان بکەن. فەرەنسایەکمان ناوێت موسڵمان و جووەکان لە پەیڕەوکردنی ئایینەکانیان، رێگری بکات؛ ئەوە ئێمە نین. فەرەنسایەکمان دەوێت، خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان بهێنێتەدی".

دوێنێ‌ یەكشەممە، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسا ەدستپێكرد و دوای چەند خولەكێ: لە كۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان ئەنجامە بەراییەكان راگەیەندران،  ئەنجامی خولی یەکەمی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی فەرەنسا راگەیێندرا، کە 24%ی دەنگدەران بۆ ماری لوپێن و 28% بۆ ئیمانوێل ماکرۆن دەنگیان دابوو.

لایەنگرانی ئیمانوێل ماکرۆنی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە دەڵێن: "5 ساڵی دیکەی سەرۆکایەتی".

ئیمانوێك ماكرۆن بۆ جاری سێیەم سەركەوتنی بەدەست هێنایەوە و لەلایەن فەرەنسەكانەوە بە سەرۆك كۆماری فەرەنسا هەلبژێدرا.

خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا 13 دیكە دەكرێت، هەرچەندە ماكرۆن لە پێشەوەیە، بەڵام كەس نازانێت ئەنجامی كۆتایی چی دەبێت بۆ فەرەنسا و فەرەنسییەكان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار